زاخارۆڤا له باره‌ی داپۆشینی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له‌ناو هاوڕه‌گه‌زبازاندا هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ره‌خنه‌ی له وتارێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز گرت و رایگه‌یاند، چیدیكه كۆمه‌ڵگه به كۆمه‌ڵگه‌ی ئوروێڵ ناچێت، به‌ڵكو بووه‌ته دۆزه‌خ.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بابه‌تێكی له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له وڵاتانی خۆرئاوا به گشتی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
زاخارۆڤا له باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به هۆی ئه‌وه‌یه، كه باری له‌ناكاوی له ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندراوه و ده‌ركه‌وتووه، زیاتر له شه‌ش هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكایی تووشی ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یموون بوونه.
زاخارۆڤا ئه‌وه‌یشی نووسیوه: ره‌نگه بابه‌ته‌كه وه‌ك بابه‌ته‌كانی پێشوو بێت، به‌ڵام به سه‌یركردن و وردبوونه‌وه لێی ده‌بینی نووسه‌ر نووسیویه‌تی: وڵاته‌كه‌مان واته ئه‌مه‌ریكا، له سه‌دا پێنجی دانیشتوانی جیهان پێكده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ر چوار تووشبووی ئاوڵه‌ی مه‌یموون، یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكاییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی پسپۆڕی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كانی زانكۆی ئیموری له ئه‌تلانتا رایگه‌یاندووه، به‌لای منه‌وه، ئه‌وه له رووی ته‌ندرووستییه‌وه شكسته.
نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌وه‌یشی نووسیوه: زیاتر له %99ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ئه‌مه‌ریكا له ناو ئه‌و پیاوانه تۆمار كراوه، كه هاوڕه‌گه‌زبازن و له‌گه‌ڵ پیاوی دیكه‌دا سێكسیان كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی هه‌ستیاری خستووه‌ته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندرووستی گشتیی تا له باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌وه خه‌ڵك ئاگادار بكه‌نه‌وه.
زاخارۆڤا، به مه‌به‌ستی تانه‌دان له بابه‌ته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز و وه‌ك ره‌خنه‌یه‌ك له سیاسه‌تی ته‌ندرووستی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی په‌یوه‌ندی ئاوڵه‌ی مه‌یموون و هاوڕه‌گه‌زبازییه‌وه نووسیویه‌تی: "ببوره، ئه‌مه چۆنه؟ چی هه‌ستیار لێره‌دا هه‌یه؟ قسه‌كه له باره‌ی كێشه‌یه‌كی ڤایرۆسییه، به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه، تا هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان نه‌له‌رزن؟ به‌ڕاست! دوای ئه‌و هه‌له‌قومه‌له‌قه ئه‌نگلۆساكسۆنییه‌ی له باره‌ی "دووگیانبوونی پیاوان" و "سووده‌كانی له‌باربردن بۆ پیاوان" ده‌تانوت، ئیدی چیدیكه ماوه شیاوی ئه‌وه بێت سڵی لێ بكرێته‌وه و مایه‌ی سه‌رسامی بێت.
زاخارۆڤا ئه‌وه‌یشی نووسیوه: جاران ده‌وترا دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی بیروڕا بنیات ده‌نرێت، نه‌ك شێواندنی، ئێدی ئێستا كۆمه‌ڵگه چیدیكه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئۆرۆێل ناچێت، به‌ڵكو هه‌ر بووه‌ته دۆزه‌خ.
له كۆتاییشدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شكستی سیستمی ته‌ندرووستی ئه‌مه‌ریكا، زاخارۆڤا نووسیویه‌تی: ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌وترێت له هه‌ر چوار كه‌سێكی تووشبوو به ئاوڵه‌ی مه‌یموون یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكاییه، وامان لێده‌كات بیر له زۆر شت بكه‌ینه‌وه.
پێشتریش دكتۆ جینیڤه‌ر مكویستۆن، جێگری به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان، له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا رایگه‌یاندبوو، %99ی تووشبووانی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ئه‌مه‌ریكا هاوڕه‌گه‌زبازانن.
ئه‌و شاره‌زایه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی رایشیگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌ك له‌و ژن و پیاوانه‌ی ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه تووشی په‌تاكه بوون.