له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا خۆپیشاندانه

K24 - هه‌ولێر:
لێدوانه‌كانی مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌یان له حكومه‌تی سووریا و كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌وان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، كاردانه‌وه‌ی زۆری لای خه‌ڵكی سووریا لێكه‌وته‌وه.
لە زۆربەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا خۆپیشاندان ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران ناڕەزایی خۆیان نیشان دا و داوایان کرد، چۆن وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای ئاشتەوایی لەگەڵ رژێمی سووریا دەکات، با تورکیاش هەمان شت لەگەڵ گولەن و پەکەکە بکات.
خۆپیشاندانەکان لە عەزاز و باب و ئیدلب و لادێکانی ئەو ناوچانە ئەنجامدراون و خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردووەتەوە، هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ رژێمی سووریا قبووڵ ناکەن، کە بووە هۆی دەرکردنیان و کوشتنی هەڤاڵان و كه‌سوكارەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە لێدوانەکانی چاوش‌ئۆغڵو راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر پشتیوانیی خواستەکانی گەلی سووریا کردەوە.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، پشتیوانی له چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌ن، كه به‌پێی خواستی گه‌له‌كه‌ی و به‌پێی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بێت.
مباشر | مظاهرة حاشدة في مدينة #مارع شمالي #حلب تأكيداً على نهج الثورة السورية ضد نظام #الأسد#تلفزيون_سوريا pic.twitter.com/A8zfEpOLDE
— تلفزيون سوريا (@syr_television) August 12, 2022
دوای هه‌ردوو لێدوانه‌كه‌ی توركیا، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سووریا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاوكرده‌وه، به زمانێكی نه‌رم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، توركیا پشتیوانی له داواكارییه‌كانی گه‌لی سووریا ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئیدانه بكات یان ره‌تبكاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رایگه‌یاندووه، بۆ پاراستنی سووریا له جیابوونه‌وه، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا رێکبکه‌ون. بچاوشئۆغڵو بۆ یه‌كه‌م جار باسی له كۆبوونه‌وه‌ی كورتی نێوان خۆی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له به‌لگراد كرد.
مولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی دوێنێ پێنجشه‌ممه 11ـی ئابی 2022، گوتی: له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، به ته‌له‌فۆن گفتوگۆمان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سیاسی سووریا و له‌ناوبردنی "تیرۆریستان" كرد.
مدينة #اعزاز الان #سوريا #حلب #لن_نصالح #لا_تصالح pic.twitter.com/LJq3McuvhJ
— أنس المعراوي (@anasanas84) August 12, 2022