وتارخوێنى نوێژى ههينى تاران: پادشاى بهحرهين بهدهردى شاى ئێران دهچێت
K24 – ههولێر:
دوای لێسەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوون لە ئایەتوڵڵایەکی شیعەی بەحرەین، پۆلیسی ئەو وڵاتە پێنج مەلای دیکەشی بۆ لێپرسینەوە بانگ کرد و وتارخوێنی نوێژی هەینی تارانیش رايگهياند، دەسەڵاتی بەحرەین بە دەردی دەسەڵاتی پاشایەتی ئێران دەچێت.
هەفتەیەک لەمەوبەر، حکوومەتی سوننەی بەحرەین، مافی هاووڵاتییبوونی لە عیسا قاسم، ئایەتوڵڵای بەتەمەنی شیعە وهرگرتهوه و ئەمەش کۆمەڵێک کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.
تا ئێستا یەکەم و دوايين کاردانەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بووە. قاسم سولەیمانی لە یەکەم کاردانەوە لە لایەنی کۆماری ئسیلامییەوە، رایگەیاند: ئەم کارەی بەحرەین سەرهەڵدانی خەڵک و تێداچوونی حکوومەتی ئەم وڵاتەی لێدەکەوێتهوە.
رۆژی هەینی، 24ی حوزهيران، عەلی ئەکبەر ویلایەتی راوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتیی ئایەتوڵڵا خامنەییش بە توندی هێرشی کردە سەر دەستەڵاتی بەحرەین.