چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: عێراق پێویستی به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپاسی خۆپیشانه‌ده‌ران ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نیشتمان به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت و پێویستی به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و به‌سره و نه‌ینه‌وا پشتیوانی پڕۆژه‌كه‌یان كرد و به‌رگریان له وڵات و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی كرد، به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادپه‌روه‌ری یاسادانان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی له ئیراده‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌كاته‌وه، كه داواكاری زۆرینه‌ی نیشتمانییه بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌ست و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق.
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری عێراقی ده‌ده‌ن و به‌جددی كار له‌سه‌ر به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئامانجه نیشتمانییه‌كانیان پشتگوێ نا‌خرێت، به هیوای ئه‌وه‌ی گه‌ل به دادپه‌روه‌ری بگات.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووپاتی ده‌كاته‌وه، نیشتمان به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت، ئه‌گه‌ر به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن نێوان رۆڵه‌كانی نه‌بێت، ناكرێت لایه‌نێك ئیراده‌ی گشتی كۆنترۆڵ بكات له‌ژێر ناوی هه‌ر بیانوو و پاساوێك بێت.
ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌غدا چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه خۆپیشاندانیان كرد و دواتر له په‌یامێكدا بڕیاری مانگرتنیان راگه‌یاند، داواكراوه به‌په‌له حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی چاكسازی به‌پێی ده‌ستوور پێكبهێنرێت، كه دووباره شكۆی وڵات بگه‌ڕێنێته‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی بكات.