تەرمی ئاخینک فارووق دۆزرایەوە

دوای زیاتر لە هەفتەیەك..
فاروق میرزا لەگەڵ ناخین-ی کچی
فاروق میرزا لەگەڵ ناخین-ی کچی

K24 - هەولێر:

دوای نزیکەی ٢٤ کاتژمێر لە دەستگیرکردنی بکوژی فارووق میرزا و کچەکەی، کەمێك بەر لە ئێستا تەرمی ئاخینک فارووق (شەش ساڵان) دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان٢٤، بکوژەکە ناوی (ب . د . س) و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بکوژ دانی بە کوشتنی ئاخینک فارووق کچی فارووق میرزا ناوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ٤ی مانگی ئاب فارووق میرزا و (ئاخینک)ـی کچی لەلایەن بکوژەکەوە لە باخەکەی داوەتکرابوون، لەهەمان رۆژدا فارووق میرزا و کچەکەی لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا، دوای پێنج رۆژ لە رووداوەکە تەرمی فارووق لە هەمان شوێن دۆزرایەوە.

ئەمشەویش دوای زیاتر لە هەفتەیەك، تەرمی کچە شەش ساڵانەکەی دۆزرایەوە.

ئاماژە بەوەش درا، بکوژەکە پێشتر تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە و دوای ٣ ساڵ ئازادکراوە، هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لە ساڵی ٢٠٢١ بکوژ بە تۆمەتی رفاندنی دوو کچە منداڵی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتبوو ٢ منداڵەکە دەباتە دەرەوەی شار، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ئەوکات دادگا بکووژەکەی ئازادکرد، تا ئێستاش چارەنووسی ئەو دوو منداڵە نادیارە.