سعودیه ئاسانكاری بۆ گه‌شتی عومره ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سعودیە رێگەی بە هەڵگرانی هەموو جۆرە ڤیزایەک له وڵاته‌كه‌ی ده‌دات عومره بكه‌ن، كه وڵاتانی جیهانەوە بۆ گەشتیاری و سەردان مەبەستی دیكه ده‌چنه وڵاته‌كه.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر وڵاتێكه‌وه بێته سعودیه، رێگه‌ی پێده‌درێت له‌كاتی مانه‌وه‌ی عومره ئه‌نجام بدات، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌وه رێگه‌پێدراو نه‌بووه و ڤیزای عومره جیاوازه بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەنجامدانی عومرە پێویستی به بیمەی تەندروستی گشتگیر بۆ سەردانکەران هه‌یه، كه بریتییە لە تێچووی چارەسەرکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕووداوە کەسییەکان، دواکەوتنی گەشتەکان یان هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌وانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و وڵاتانی شینگن دێن، ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت و هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌كانی سعودیه ڤیزه‌یان پێده‌رێت، له رێگه‌ی پلاتفۆرمی "مەقام"یشه‌وه ده‌توانن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و دەزگای گەشتیاری پەسەندکراوه‌كان بكه‌ن بۆ زیاره‌تی مه‌دینه و ئه‌نجامدانی عومره.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، زیاره‌تكاران ده‌توانرێت له رێگه‌ی پێگه‌ی ئۆنلاینی "رۆحی سعودیە" ڤیزەی ئەلیکترۆنی وه‌ربگرن و سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن و رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.