50 چەکداری داعش رادەستی عێراق کران

لە دەروازەی سنووری رەبیعە رادەستکراون
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

50 چەكداری داعش-ی بە رەگەز عێراقی، لەلایەن سووریاوە رادەستی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەڕێگەی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشەوە، پەنجا چەكداری داعش كە بەرەگەز عێراقین دوای دەستگیركردنیان لەنێو خاكی سووریا رادەستی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق كران.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، پرۆسەی رادەستكردنی چەكدارەكان لەلایەن سووریاوە لەڕێگەی دەروازەی سنووریی رەبیعەوە بووە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیش لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێکارە یاساییەكانی دژ بە چەكدارەكان گرتووەتەبەر.