ئانچیلۆتی كاتی وازهێنانی له‌ راهێنه‌رایه‌تی دیاریكرد

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی ریال مه‌درید
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی ریال مه‌درید

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتأڵی رایگەیاند لەدوای ریال مەدرید راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکە ناکات و لەم یانەیە کۆتایی بە کاروانی راهێنەرایەتی دێنێت.

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ رۆژنامەی ئەلمێساگيرۆی ئیتاڵی، کارلۆ ئانچیلۆتی ئاشکرای کرد لە ریال مەدرید کۆتایی بە کاروانی راهێنەرایەتی دەهێنێت و لەم یانەیە خۆی خانەنشین ده‌كات.

 ئانچیلۆتی هێما بۆ ئەوەش دەکات ریال مەدرید بەرزترین و باشترین و خۆشەویسترین یانەیە لە دڵیدا و شانازیە لەم یانەیە وازهێنانی رابگەیەنێت.

ئانچێلۆتی دووپاتیدەکاتەوە لەدوای ریال مەدرید راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکە ناکات کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024 لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی دێت.

ئانچیلۆتی لە وەرزی رابردوو ناسناوی لالیگا و چامیۆنزلیگی بۆ مێرەنگی بردەوە و لە هەفتەی رابردوو یەکەمین ناسناوی بۆ شاهانەکان بردەوە و بوونە سوپەری ئەورووپا، ئانچیلۆتی له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید له‌ كۆی 57 یاری، 40 بردنه‌وه‌، 8 به‌رامبه‌ربوون و 9 دۆڕانی هه‌یه‌.