میسر.. چوار برا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیانلەدەستدا

K24 - هەولێر:
چوار برا لە کاتی کارکردن لە زەویەکی کشتوکاڵیدا، وایەرێکی کارەبا دەکەوێتە ئاوی ئاودێری زەوییەکەیانەوە و بەهۆیەوە هەر چواریان گیانلەدەستدەدەن.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "ئەمڕۆی میسر"، لەکاتێکدا یەکێك لە براکان لەنێو ئاوی ئاودێرییەکەدا بووە، وایەرێکی کارەبایی دانەپۆشراو کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە و بەهۆیەوە کارەبا گرتوویەتی.
ئاماژە بەوەش درا، کاتێک سێ براکەی هەوڵی رزگارکردنی دەدەن، کارەبا هەموویان دەگرێت و گیانلەدەستدەدەن.
ئەو رۆژنامە میسرییەکە باسی لەوەشکرد، چوار براکە لە پارێزگای فەیوم لە ناوەڕاستی میسر، خاوەنی زەوییەکی کشتوکاڵی بوون و پێکەوە کاریان تێدا کردووە.
رۆژنامەی "ئەمڕۆی میسر" ئاشکراشیکرد، تەرمی هەر چوار براکە بۆ پزیشکی دادوەری گواستراونەتەوە و داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی کەیسەکەیان لە ئەستۆدەگرێت.