ویلیان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له یانه‌كه‌ی ده‌ڕوات
ویلیان یاریزانی پێشووی ئارسێناڵ و چێڵسی رایگەیاند بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کۆرەنتیانزی بەڕازیلی هەڵوەشاندەوە و دەگەڕێتەوە ئەوروپا، کە ئەم یاریزانە 34 ساڵیە لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی سەربەست رووی لە کۆرەنتیانز کرد، بەپێی سەرچاوەکانیش لە دەرگای یانەی فولهامەوە دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.
ویلیان ناوه‌راستكاری به‌رازیلی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گڵۆبۆی به‌رایزلی بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: من بە هۆکاری تایبەت گرێبەستەکەم لەگەڵ کۆرەنتیانز هەڵوەشاندەوە، بە دیاریکراوی بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هاندەرانەوە لەسەرم بوون، تەنانەت هەندێکیان هەڕەشەیان لە منداڵەکانم دەکرد، هەڕەشەکان بەردەوام بوون، هەر جارێک کۆرەنتیان بدۆڕایە یان بەشێوەیەکی خراپ یاریم بکردبایە لەلایەن کەسانێک رووبەڕووی هەڕەشە دەبوومەوە، تەنانەت خێزانەکەشم بێبەش نەبوون لەو هەڕەشەیەی لێم دەکرا، خێزانەکەم و کچەکانم سەرەتا ترسێندران، دواتر هەڕەشەیان لە دایکم و باوکم و خوشکەکەم دەکرد، بۆیە بڕیارمدا لە کۆرەنتیانز جیا ببمەوە.
ویلیان له یانه‌ی كۆرنتیانزی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، دواتر له 2007 ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشت و له ده‌رگه‌ی یانه‌ی شاختار په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، دوای 14 ساڵ یاریكردن له خوله‌كانی ئه‌ورووپا هاوینی ساڵی رابردوو گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی منداڵی و كۆرنتیانزی هه‌ڵبژارده‌وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی كاروانی وه‌رزشی له‌و یانه‌یه ته‌واو بكات، به‌ڵام رێگه‌یان نه‌دا و ره‌نگه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه خوله‌كانی ئه‌ورووپا.