زانیاری نوێ سەبارەت بەو گەنجە کوردەی لە بەریتانیا بەر چەقۆ درا

داوای پارە و مۆبایلیان لێکردووە
وێنەی ئاکام ئازاد جوبرائیل لە نەخۆشخانە و هێرشەبەرەکەی لە کامێرای چاودێرییەوە
وێنەی ئاکام ئازاد جوبرائیل لە نەخۆشخانە و هێرشەبەرەکەی لە کامێرای چاودێرییەوە

K24 - هەولێر:

ئێوارەی رۆژی 8ـی ئابی 2022، گەنجێکی کوردی دانیشتووی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لەلایەن کەسێکی "رەشپێستەوە" دەدرێتە بەر چەقۆ و بە سەختی بریندار دەبێت.

ئاکام ئازاد جوبرائیل، ئەو گەنجە کوردەی لە لەندەن بە چەقۆ بریندارکرا، خەڵکی شاری هەولێرە و نزیکەی ساڵێكە لە بەریتانیا دەژیت.

ئاکام ئازاد جورائیل (19 ساڵ)
ئاکام ئازاد جورائیل (19 ساڵ)

هاوڕێیەکی ئاکام بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممەی رابردوو (8ـی ئاب/ ئۆگەست) لە نزیک وێستگەیەکی پاسدا عەلاگەیەکی بەدەستەوە بووە، لەو کاتەدا کەسێكی دیکە وایزانیووە عەلاگەکە پارەی تێدایە و داوای پارە و مۆبایلی لێکردووە، دوای ئەوەی گەنجە کوردەکە داواکەی رەتی کردووەتەوە، ئەو کەسە بە چەقۆ لە دڵ و سییەکان و گورچیلەی داوە و چەقۆکەی فڕێداوە.

ئاکام ئازاد جورائیل (19 ساڵ)
ئاکام ئازاد جورائیل (19 ساڵ)

هاوڕێکەی ئاماژەی بەوەشدا، رووداوکە لە رۆژی عاشوورا روویداوە، ئاکام لەو رۆژەدا بەڕۆژوو بووە و لەڕێدا بووە بەرەو ماڵەوە.

ئاکام ئازاد رۆژی 11ـی ئەم مانگە، رۆژی لەدایکبوونی بووە و تەمەنی بووەتە 19 ساڵ، ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی بەریتانیا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

.