كوردستان24 له رووماڵكردنی پێشبڕكێی ئه‌سپسواری هه‌ولێر به‌رده‌وامه
كوردستان24 بۆ سێیه‌مین هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك رووماڵی پیشبڕكێی ئه‌سپسواریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كات كه چه‌ندان به‌شداربوو له باشووری كوردستان و خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌شدارییان تێدا كردووه، كه تا ئێستا 37 سوارچاك كه بۆ 4 ئاست دابه‌شبوونه هه‌فتانه به‌شداریی له‌م پێشبڕكێیه ده‌كه‌ن.
وه‌ك له رووماڵه‌ی كوردستان24ـدا ده‌ركه‌وت بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ر له یاریگه‌ی یانه‌ی ئه‌سپسواری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری، پێشبڕكێیه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به ئه‌سپسواری به‌ڕێوه بچێت كه ره‌نگه 5 وڵاتی ئه‌ورووپیش به‌شداریی له پێشبڕكێیه‌كه بكه‌ن و تا ئێستاش 3 وڵاتی عه‌ره‌بی بڕیاری به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ربڕیوه.
به‌پێی ئه‌م زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، پێشبڕكێیه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو لایه‌ن ستافێكی ناوبژیوانان كه له وڵاتی لوبنانه‌وه هاتوون به‌ڕێوه ده‌چێت.