هادی عامری گەیشتە هەولێر

لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە
کاتی گەیشتنی هادی عامری بۆ هەولێر
کاتی گەیشتنی هادی عامری بۆ هەولێر

K24 – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە پێشوازی لێکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، هادی عامری لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و بارودۆخی ئێستای عێراق و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی تاوتوێ دەکەن.

سەردانی عامری وەک سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی بەغدا و چەقبەستووی دۆخی سیاسیی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 13/8/2022، هادی عامری لە شاری بەغدا لەگەڵ محەمەد، حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش دۆخی عێراق و کۆبووەی ئەنجومەنی نوێنەران بووە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.