پۆڵه‌ندا یه‌كه‌مین بلیتی قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2016ـی بڕی
كه‌مێك پێش ئێستا له قۆناخی 16ـی یۆرۆی فره‌نسا، هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا و پۆڵه‌ندا به یه‌كگه‌یشتن، هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر خاڵی سزا یارییه‌كه‌ی برده‌وه و وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده‌ی یۆرۆ خۆی گه‌یانده قۆناخی هه‌شت.
له خوله‌كی 39، جاكوب بواشتشیكۆفسكی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندای به گۆڵێك پێشخست، دواتر له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، خێردان شاكیری له خوله‌كی 82 به لێدانێكی جوان و به‌شێوه‌ی ده‌بڵ كیك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش له كاتی ئاسایی‌دا به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، دواتر به درێژایی دوو گێمی دیكه‌ی زیادكراو هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن، به‌مه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه چوونه سه‌ر خاڵی سزا، كه تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا به (5 ـ 4) لێدان یارییه‌كه‌یان له سویسرا برده‌وه.