هۆشدارییه‌كی توند له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ

دوای شكسته‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر برینتفۆرد كه به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، كارگێری شه‌یتانه سووره‌كان هۆشدارییه‌كی توند ئاراسته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كه‌ن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یارییه‌كه‌ی دوێنێ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له یاریی مانچێسته‌ر یونایتد و برینتفۆرد به‌شداریی كرد و یارییه‌كه‌شیان دۆڕاند به‌بێ ئه‌وی هیچ گۆڵێك له یارییه‌كه تۆمار بكه‌ن، له دوای یارییه‌كه‌ش كریستیانۆ به‌توڕه‌یی یاریگه‌ی جێهێشت و ئاماده‌نه‌بوو بچێت سڵاو له هانده‌رانی یانه‌كه‌ی بكات، ته‌نانه‌ت به ته‌نیشت تێن هاگ تێپه‌ڕی به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و راسته‌وخۆ یاریگه‌ی جێهێشت.
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی به‌ریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كارگێری مان یونایتد و تێن هاگی راهێنه‌ر له كریستیانۆ رۆناڵدۆ توڕه‌ن و ئاگاداری‌یان كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی له نێو یاریگه نه‌گۆڕێت ئه‌وا گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نوسیویه‌تی: ستافی ته‌كنیكی و راهێنه‌ران و به‌شێك له یاریزانه‌كان له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رۆناڵدۆ بێزارن، ته‌نانه‌ت به‌شێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی یانه‌كه داوایان كردووه كه ئه‌و یاریزانه چیتر شایه‌نی ئه‌وه نییه له یانه‌كه بمێنێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانیا، پۆڵ هێرست له رۆژنامه‌ی تایمز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه باری خراپی ده‌روونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌شێكی خراپی له نێو باره‌گای مه‌شقی یانه‌كه دروست كردووه و به‌هۆی كریستیانۆ تا دێت نیگه‌رانییه‌كانی نێو یانه‌كه زیاد ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نه‌یتوانی بگاته چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌وڵی دا له هاوینی ئه‌مساڵ یانه‌كه جێبهێڵێت و بچێته یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپای به‌شدار له چامپیۆنزلیگ، ئه‌گه‌رچی ناوی به چه‌ندان یانه به‌سترایه‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی نوێ سه‌رینه‌گرت.