ئەمەریکا و ئەوروپا لە دەسەڵاتی تاڵیبان ناڕازین

ساڵێک بەسەر کەوتنی کابول تێدەپەڕێت
چەکدارێکی تاڵیبان لە کابول - فۆتۆ:AFP
چەکدارێکی تاڵیبان لە کابول - فۆتۆ:AFP

K24 - هەولێر

ساڵێک بەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ئەفغانساتان و کەوتنی کابول و گەڕانەوەی دەسەڵاتی بزووتنەوەی تاڵیبان تێپەڕێت.

بزووتنەوەی تاڵیبان، لە مانگی حەوتی ساڵی 1994 بە رێبەرایەتی مەلا عومەر دامەزرێندراوە، لە ماوەی شەڕی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبانیش لە ئەفغانستان دوو هەزار و 309 سەربازی ئەمەریکا کوژراون و 20 هەزار و 662ی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەردا 64 هەزار و 124 چەکداری تاڵیبان کوژراون.

دوای ساڵێک لە دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانسان، وڵاتانی ئەمەریکا و ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان رەخنەی زۆریان لە بەڕێوەبردنی وڵات و پێشێلکردنی ئازادی  ژنان  لەلایەن ئەو بزووتنەوەیە گرتووە.

بزووتنەوەی تاڵیبان دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ هەریەکە لە قەلبەدین حکمەتیار و بورهانەدین رەبانی، لە ساڵی 1996 کابولی پایتەختی کۆنتڕۆڵکرد و حکومەتێكیان بە سەرۆکایەتی مەلاعومەر به‌ ناوی ئیمارەتی ئیسلامی ئه‌فغانستان راگەیاند، پاکستانیش وەکو یەکەم وڵاتی دانی بە حکومەته‌كه‌ دانا.

لە ساڵی 2001 دوای هێرشەکەی 11 سێپتێمبەر، ئەمەریکا داوای لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد، ئوسامە بن لادن داڕێژەری تەقینەوەکانی ئەمەریکای رادەست بکات، بەڵام حکومەتی تاڵیبان رەتیکردەوە، لەبەرامبەریشدا واشنتن لە تشرینی یەکەمی هەمان ساڵدا هێرشی بۆ سەر کابول دەستپێکرد، لە تشرینی دووەمدا حکومەتی تاڵیبان کەوت.

لەماوەی شەڕی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان 2 هەزار و 309 سەربازی ئەمەریکا کوژراون و 20هەزار و 662 ی دیکەش برینداربوون. هەروەها 64 هەزار و 124 چەکداری تاڵیبانیش کوژراون.

لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو ئەمەریکا بڕیاری کشانەوە لە ئەفغانستیانیدا، لە 15/8/2021 دوای کشانەوەی ئەمەریکا لەو وڵاتە، بزووتنەوەی تاڵیبان کابولی کۆنتڕۆڵکرد.