كێشه‌ی نێوان نێبمار و مباپێ ده‌ته‌قێته‌وه‌

مێسی له‌ نێوان مباپێ و نێیمار
مێسی له‌ نێوان مباپێ و نێیمار

کێشەی نێوان نێیمار و مباپێ رۆژ بە رۆژ زیاتر گەورە دەبێت و دەرکەوتووە مباپێ ئەم هاوینە داوای لە پاریس سانجێرمان کردووە نێیمار بەڕێ بکات.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، نێیمار داسێلڤا زانیویەتی ئەم هاوینە کیلیان مباپێ داوای لە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کردووە نێیمار داسێلڤا بەڕێبکەن، کە لە دوایین یاریی یانەکەشیان بەرامبەر مۆنپیلیێ کێشەیان لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی راستەوخۆ دروستبوو.

میدیاکانی فەرەنسا ئاشکرایان کردووە، وابڕیارە نێیمار و مباپێ و کریستۆف گاڵتیێی لەبارەی جێبەجێکردنی لێدانی سزای ریال مەدرید کۆببنەوە کە دوای یارییەکەی مۆنپیلیێ راهێنەرەکەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند مباپێ لێدانی سزای پاریس سانجێرمان جێبەجێ دەکات و دوای ئەو نێیمار جێبەجێی دەکات.

لە تویتەر نێیمار تویتێکی لایک کردووە کە هەوادارێکی نێیمار هێرشێکی توندی کردووەتە سەر مباپێ و رەخنەی ئەوەی گرتووە کە چۆن دەبێت مباپێ لێدانە سزایەکانی پاریس سانجێرمان جێبەجێ بکات لەکاتێکدا نێیمار لە یانەکە یاریی بکات.

مباپێ بەرامبەر مۆنپیلیێ پێناڵتییەکی فەوتاند، بەڵام دوای ئەو نێیمار پێناڵتییەکەی گۆڵ کرد و لەو یارییە دووانەی کرد.