لێپێچینه‌وه له توخێل و كۆنتی ده‌ستیپێكرد
بەهۆی رووداوەکەی کۆتایی دێربی لەندەن، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند لێپێچینەوە لە تۆماس توخێل و ئا‌نتۆنیۆ کۆنتی دەکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند لێژنه‌ی پێشبرکێیه‌کانی لە فێدراسیۆنەکەی راسپاردووە بۆ ئەوەی دەست بە لێپێچینەوە بکەن لەو گرژیەی لە کۆتایی یارییەکەی چێڵسی و تۆتێنهام لە نێوان توخێل و کۆنتی روویدا، ئاماژە بەوەش کراوە بەپێی یاسا لێپێچینەوە لە هەردو راهێنەر دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێت سزا بدرێن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا، ره‌نگه سزایه‌كه‌ی سه‌ر توماس توخێل قورس‌تر بێت، چونكه ره‌خنه‌ی له ناوبژیوانی یارییه‌كه گرتووه و به‌توندی به‌ره‌نگاری بووه‌ته‌وه.
لە کۆتایی یاریی دێربی لەندەن کە بەیەکسانبوونی تۆتێنهام و چێڵسی کۆتایی هات، گرژی لە نێوان توخێل و کۆنتی دروست بوو بەهۆیەوەش ناوبژیوان کارتی سووری بەڕویی هەردوو راهێنەر بەرز کردەوە.