یه‌كێتی بۆ پارتی: با له به‌غدا به‌یه‌ك پاكێجی نیشتمانی رووبه‌ڕووی ئه‌و بارودۆخه ببینه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، له په‌یامێكدا، كه به بۆنه‌ی شازده‌ی ئاب، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه، رایگه‌یاندووه، با له به‌غدا به‌یه‌ك پاكێجی نیشتمانی و كوردستانیانه رووبه‌ڕووی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه ببینه‌وه.
سبه‌ی شازده‌ی ئاب، حه‌فتا و شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان تێده‌په‌ڕێت.
به‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی پارتی كردووه، نووسیویه‌تی: پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە پێناو رەوینەوە وتێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەرانەی کەلەسەر رێگەی لێکتێگەیشتنمان لە کاری هاوبەش لە کوردستان و عێراق و بە تایبەتی لەرێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانیی حوکمڕانی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا دروست بوون.
هه‌روه‌ها هاتووه: هەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسییەکانی جیهان و ناوچەکە و عێراق بەهەند وەربگیرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به روانگه‌ی خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ره‌وشی ئێستای سیاسی عێراق كردووه و داوایكردووه، لایه‌نه‌كان یه‌ك روانگه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر هه‌بێت، كه له سوودی گه‌لی كوردستاندا بێت.
له‌و باره‌یه‌وه له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: گشت ھێزولایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکڕیزی و پێکەوەیی گەلەکەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە رووبەڕووی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عێراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە.