لە دامەزراوەیەکی حکومەت هەلی کار راگەیەندرا

K24 – هەولێر
بە بڕیاری دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەلی کار بۆ ژمارەیەک کەس لە ئەنجومەنی راژە دەڕەخسێندرێت، مووچەی مانگانەکەش 750 هەزار دینار دەبێت.
دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی 6 کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتی راژە، بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی 750 هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانە. کاری ئەو 6 کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە 1/9/2022 تاوەکو 31/12/2022.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوا رێکەوت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان 23ی ئابی 2022 دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە کەسی پێشکەشکار، دەبێ ئەو مەرجانەی تێدا بێت:
لایەنی کەم بڕوانامەی دیبلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت.
توانای تایپ کردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونیکورد).
توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گرووپ.
وردبین بێت لە کارەکەی.
باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت.