سەرۆک بارزانی: پارتی حزبی قەزیە و بەهاكانە

"هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن"

K24 – هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە یادی شازدەی ئابدا پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە كە پارتی حزبی قەزیە و بەهاكانە و، شوێنكەوتووی رێبازی بارزانیی نەمر و جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ـی ئابی 2022، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 76 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی له‌ خانه‌وه‌دای سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، كادر و لایه‌نگرانی پارتی و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دەڵێت: "گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم كەوادیر و لایەنگر و جەماوەری پارتی و تێكڕای خەڵكی كوردستان دەكەم. لە یادی شازدەی ئابدا پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە كە پارتی حزبی قەزیە و بەهاكانە".

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی داوا له‌ ئەندام و لایەنگرانی پارتی ده‌كات، ئه‌ركه‌كانیان به‌باشترین شێوه‌ ئه‌نجامبده‌ن كه‌ خزمه‌تكردن و به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستانه‌. له‌هه‌مان كاتدا داوایان لێده‌كات ئیراده‌ و هیوایان به‌هێزبێ، چونكه‌ پارتی ئیراده‌ و هیوا و هێزه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی شازدەی ئاب و یادی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم كەوادیر و لایەنگر و جەماوەری پارتی و تێكڕای خەڵكی كوردستان دەكەم.
لە یادی شازدەی ئابدا پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە كە پارتی حزبی قەزیە و بەهاكانە و، شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانیی نەمر و جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە. بۆیە پێویستە هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە. داوا لە هەموو پارتییەكان دەكەم ئیرادە و هیوایان بەهێز بێ چونكە، پارتی ئیرادە و هیوا و هێزە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.
مسعود بارزانی