سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات

K24 - هەولێر
د.رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی و لایه‌نگرانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ـی ئابی 2022، د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی پارتی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی كرد. سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاواته‌خوازبوو ئەم یادە ببێتە مایەی گەشەی زیاتر لە كاری حزبی و سیاسی پارتی و ھەنگاونان بەرەو لێكگرێدانەوەی ڕایەڵە نیشتمانییەكان بە ئاراستەی یەكگوتاری و یەكخستنی نێوماڵی كورد لەم قۆناغە گرنگ و ھەستیارەدا
ده‌قی پایه‌مه‌كه‌ی د.رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:
بەڕێز سەرۆك مەسعود بارزانی..
بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی..
بەبۆنەی (٧٦) حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین.
ھیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی گەشەی زیاتر لە كاری حزبی و سیاسیتان و ھەنگاونان بەرەو لێكگرێدانەوەی ڕایەڵە نیشتمانییەكان بە ئاراستەی یەكگوتاری و یەكخستنی نێوماڵی كورد لەم قۆناغە گرنگ و ھەستیارەدا و زاڵبوونی دیدگای نیشتمانی و نەتەوەیی بەسەر تێكڕای ڕوانگەكانی دیكەدا لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە لەمێژینەكانی گەلەكەمان و ژیان و گوزەرانێكی باشتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەھرەمەندبوون لە گشت ماف و ئازادییەكان، بەرقەراربوونی سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین، ھەمیشە سەركەوتوو و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٢/٨/١٦