له كۆبانێ مێردمنداڵێك به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی توركیا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هەولێر
به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی توركیا ناوه‌ندی كۆبانێیان به چوار گوڵه هاون تۆپبارانكردووه و به‌پێی زانیارییه‌كان به‌وهۆیه‌وه مێردمنداڵێكی 14 ساڵان گیانی له‌ده‌ستداوه
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ـی ئابی 2022، سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی 4 گوڵه هاونیان ئاراسته‌ی ناوه‌ندی كۆبانێیان كردووه و، تۆپبارانه‌كه قووربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مه‌لی كۆبانێ به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی گوت، به‌یانی ئه‌مڕۆ 4 برینداری تۆپبارانه‌كانی توركیا گه‌یێندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، مێردمنداڵێكی 14 ساڵانیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
رووداوه‌كه له كاتێكدایه به‌رپرسانی توركیا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن و، ده‌ڵێن، ته‌واوی خاكی سووریا له تیرۆریستان پاكده‌كه‌ینه‌وه.