بافڵ تاڵه‌بانی فه‌رمانێك بۆ رێگریكردن له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و زاری سلێمانی ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هێزێکی کۆماندۆی یه‌كێتی لە سلێمانی چوونە ناو باڵەخانەی شارەوانی سلێمانی، میدیای یه‌كێتی فه‌رمانێكی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه، كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چیتر رێگه‌پێدراو نییه بۆ هه‌ر لێپرسراوێكی حزبی و حكومی و سه‌ربازی، كه پله و ناونیشانی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سی، فشار له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و دامه‌زراوه حكومییه‌كان بكات بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی و زار‌و موڵكی گشتی.
له فه‌رمانه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانیدا هاتووه: هه‌ر هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی له هه‌ر ئاستێكی حزبیدا بێت و سه‌رپێچی ئه‌م فه‌رمانه بكات، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبیش، سزای توندی حزبی و رێكخراوه‌یی ده‌درێت.
هاوکات لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، کۆمەڵێک کەس پەیدابوون، بوونەتە مافیا بۆ زەوی و خانوو و کۆشک و دوکانەکانی شارەوانی سلێمانی، پارە و سەرانە لە خەڵک وەردەگرن و بەناوی حزب و بەرپرسانەوە قسە دەکەن، بۆیە ئەوانیش داوای پشتگیریان لە ئاسایشی سلێمانی کردووە.
پێشتریش فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی یه‌كێتی لە روونکردنەوەیەکدا ئاشكرایكردبوو، له‌سه‌ر فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جووڵه‌یان به‌هێزه‌كانیان كردووه به‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تی شارەوانی سلێمانی به مه‌به‌ستی دەستگیرکرنی ئەو کەسانە کە رێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلێمانی.