ڤیان سه‌بری: دۆخی عێراق به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، دۆخی عێراق به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دوا تویتی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئاماژه‌یه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی عێراق، چونكه خۆپیشاندانی ملیۆنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی سه‌درییه‌كان، دواخرا.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "به بڕیاری محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دانیشتنه‌كان هه‌ڵپه‌سێردراون، له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی سیاسی عێراق، له دانیشتنی په‌رله‌مان نزیكده‌بینه‌وه".
وتیشی: "بوونی دانیشتنی په‌رله‌مان له ئێستادا زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش بدرێت، پێویسته بۆ ده‌ستووری عێراق بگه‌ڕێینه‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16 ـی ئابی 2022، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هامه‌هه‌نگی بڵاوكرده‌وه.
له تویته‌كه‌دا سه‌در دووپاتیكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گوت: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر چاكسازییه‌كانمان، به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی شۆڕ‌ش له‌دژی گه‌نده‌ڵیتان، ئه‌ی گه‌نده‌ڵان".
هه‌روه‌ها سه‌در له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "من خۆپێشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی پلانه قێزونه‌كانتان پووچه‌ڵ بكه‌مه‌وه، زیاتر خوێنی تاكی عێراق نه‌ڕژێت و، نه‌بنه قوربانی گه‌نده‌ڵییه‌كانتان".
رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەممەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه (30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
مسته‌فا كازمی داوای له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن.
دواتر محەممەد حه‌لبووسی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگەیاند.
رۆژی (6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه.
له‌سه‌ر داوای لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در، هه‌ینی رابردوو، خۆپیشاندان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، جیا له‌وه‌ش هێزی مه‌ده‌نی و دیموكراتی له عێراق، خۆپیشاندانی له دژی سیاسه‌تی پشكپشكێنه و میلیشیاكان، سازكرد.