په‌نابه‌رانی رۆهینگا له به‌نگلادش داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌نابه‌ریی ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
میشێڵ باچێلێت، كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ردانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی رۆهینگای كرد له به‌نگلادش، كه نزیكه‌ی 850 هه‌زار په‌نابه‌ری رۆهینگای له‌خۆگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2017 به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بوزییه‌كان له‌دژیان، بۆرمایان جێهێشت و روویان له‌و وڵاته كرد.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، دوای زنجیره‌یه‌ك له ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌ران دێت، كه به‌هۆیه‌وه دوو له سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌رانی رۆهینگا كوژران، كه وابڕیاره ماوه‌ی 4 رۆژ له‌و وڵاته بمێنێته‌وه بۆ زیاتر ئاشنابوون له ره‌وشی په‌نابه‌ران.
نوێنه‌رێكی په‌نابه‌رانی رۆهینگا ئاشكرایكردووه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، داوایان كردووه كاری زیاتر بكرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌مپی ئاواره‌كان، باشتركردنی دۆخی ژیانی په‌نابه‌ران و ره‌خساندنی هه‌لی خوێندن بۆ منداڵان، راشیگه‌یاندووه مه‌به‌ستی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ زیاتر ئاشنابوون بووه به دۆخی ئاواره‌كان له به‌نگلادش و هۆكاری ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی دره‌هه‌ق به مافه‌كانیان ده‌كرێت.
مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، موهیبه‌ڵڵا كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده دیاره‌كانی په‌نابه‌رانی رۆهینگا، دوای سه‌رپه‌ر‌شتیكردنی رێپێوانێكی په‌نابه‌ران به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر ئاواره‌بوونیان بۆ به‌نگلادش، به به‌شداری 100 هه‌زار په‌نابه‌ری رۆهینگایی، ده‌نگۆی زۆر به‌دوای خۆیدا هێنا به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی "سوپای ئاراسا" له ویلایه‌تی راخینی رۆژئاوای بۆرما، به‌ڵام پۆلیسی به‌نگلادش هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرانه‌كرد تاوه‌كو مانگی حوزه‌یرانی رابروو، كاتێك پۆلیسی ئه‌و وڵاته 29 كه‌سی تۆمه‌تباركرد به كوشتنی موهیبه‌ڵڵا كه ژماره‌یه‌كیان ئه‌ندامی سوپای ئاراسابوون.
كۆمیسیاری كاروباری په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌نگلادش رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌موو رێكارێكی پێویستی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر جه‌خت له مافی په‌نابه‌ران و چاككردنی دۆخی گوزه‌ران و خوێندن و پێدانی هه‌لی كاركردن ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی به‌نگلادش به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی خوێندن بۆ گشت منداڵانی كه‌مپی په‌نابه‌ران ده‌كات.