به بڕيارێكى سهدام حوسێن ژمارهيهك پێشمهرگه زيندانى دهكرێن
K24 – كهركووك:
بە بیانووی درووستکردنی خانووی زیادەڕۆ, دادگای داقووق بڕیاری زیندانیکردنی بەسەر 90 کەسدا سەپاندووە کە زۆربەی ئەو کەسانە پێشمەرگە و ھاوڵاتی کوردن, ئەو سزادراوانه لە رێگەی کوردستان 24ەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن ئەو بڕیارە ھەڵبوەشێننەوە. رەخنەی ئەوەش دەگرن بۆچی تەنیا لەقەزاکەی ئەوان ئەو بڕیارە جێبەجێکراوە، لەکاتێکدا زیادەڕۆیی لە ھەموو عێراقدا بوونی ھەیە.
یەکێک لەو پێشمەرگانەی کە سزای 10 مانگ زیندانی کردنی لە لایەن دادگای داقووقەوە بەسەر دا سەپێنراوە, بەھۆی درووستکردنی خانوويهكى وەک خۆی دەڵێت , ئەگەر ناچار نەبێت, تەنانەت ئاژەڵەکانیش ناتوانن تێیدا بژین.
ئهو پێشمهرگه و ھاووڵاتییانە بڕیاری ئەنجوومەنی بهناو سهركردايهتى شۆڕشى بهعسيان بەسەردا جێبەجێکراوە، کە بڕیاری 154ی ساڵی 2001 ەو سەدام حووسێن سەرۆکی پێشووی عێراق ئیمزای لەسەرکردووە.