كورد بڕیاری یهكلاكهرهوه دهدات
K24 - ههولێر:
بۆ ھەنگاونان بۆ پرسی سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسین، ھاوڵاتیان و چاودێرانی سیاسی بەگەرمی پیشوازی لێدەکەن و پێیان وایە، لەڕووی سیاسیەوە بارودۆخەکە گونجاوترین کاتە و لە ڕووی ئابووریشەوە کورد دەکاتە خاوەن ئابووری سەربەخۆ.
ئەو نەھامەتیانهی بەسەر کورددا ھاتووە ، شوێنەواری لە سەر رووخساری مام ئەنوهر به روونی دیاره، بەو دەستانەی کە چەندین شۆڕش و خەباتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان پێکردووە، لاپەڕهی رۆژنامەکان ھەڵدەداتەوە، بەو ھیوایهی رۆژێك چاوی بە ھەواڵی سەربەخۆیی کوردستان بکەوێت.
جیا بوونەوە لە بەغدا، تەنھا لە رووی سیاسیەوە ھەولێر لە بەغداد جیاناکاتەوە، بەڵکو کوردستان دەکاتە خاوەن ئابووریەکی سەربەخۆی خۆی، مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت کورد دەبێت بەحکوومەت و خەڵکەوە خۆی بۆ گۆڕانکاری گەورە ئامادەبکات.
پرسی ریفراندۆم و مافی چارەی خۆنووسین، خەریکە ھانگاوی گەورە دهنێت، ئەگەرچی لایەنەکان کێشەی سیاسیان ھەیە، بەڵام داوادەکرێت ناکۆکییەکان وەلابنرێت و پێکەوە بۆ جیابوونەوە لە بەغدا کاربکەن.
ئێستا ھەموولایەك باسی سەربەخۆیی دەکەن، بەڵام ناکۆکی سیاسیش ھەیە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لهدوایین پهیامی خۆیدا، داوای لەلایەنە سیاسیەکان کردووە، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە و ھەنگاوەکانی داھاتوو کۆببنەوە، چاوەڕوان دەکرێت کورد لەو کۆبوونەوەیە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.