مارسێلۆ بیر له‌ وازهێنان له‌ یاریكردن ده‌كاته‌وه‌

مارسێلۆ به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی ریال مه‌درید
مارسێلۆ به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی ریال مه‌درید

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە مارسێلۆی بەرگریکاری بەڕازیلی نزیکە لە وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن، دوای ئەوەی چەند ئۆفەرێکی لاوازی لە خولەکانی قەتەر و ئەمریکا پێگەیشت، ئه‌مه‌ش مارسێلۆی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین ئۆفه‌ری له‌م هاوینه‌ پێگه‌یشتووه‌.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە مارسێلۆنا دەیەوێت دوای وازهێنان بگەڕێتەوە ریال مەدرید و لەگەڵ کارگێری یانەکە کار بکات.

مارسێلۆ لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی هات و بەهۆی گەورەیی تەمەنیەوە کە گەیشتووەتە 34 ساڵ کارگێری یانەکە گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە.

مارسێلۆ ساڵی 2007 لە یانەی فلۆمینێنزی بەڕازیلی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و لەگەڵ ئەم یانەیە توانی 25 ناسناو بباتەوە کە تاکە یاریزانە لە مێژووی ریال مەدرید ئەوەندە ناسناوە بباتەوە، لە نێوانیاندا شەش ناسناوی لالیگا و پێنج چامپیۆنزلیگە.

لە ماوەی پازدە ساڵدا مارسێلۆ 545 یاریی بە درێسی مێرەنگی کردووە و 38 گۆڵ و 103 ئەسیستیشی تۆمار کردووە.