"ئه‌مجه‌د رازی ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی هه‌ولێر"

ئه‌مجه‌د رازی هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌جه‌ف له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر نزیكبووه‌ته‌وه و ئێستا له‌گه‌ڵ یانه كوردییه‌كه‌ی پایته‌خت له گفتووگۆدایه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر داوای نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت دووباره گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مجه‌د رازی واژۆ بكه‌ن.
ئه‌مجه‌د رازی وه‌رزی رابردوو به درێسی یانه‌ی نه‌جه‌ف 8 گۆڵی له خولی نایابی عێراق كرد، له ئێستادا له شاری هه‌ولێره و له‌گه‌ڵ یانه‌ی قه‌ڵاومناره له گفتووگۆدایه، پێشبینی ده‌كرێت دوای 7 ساڵ دابڕان جارێكی دیكه ئه‌و یاریزانه بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی هه‌ولێر و بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق له سه‌ره‌ڕمی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر یاری بكات.
ئه‌مجه‌د رازی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2011 ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشت و به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ یانه‌ی هه‌ولێر گواسترایه‌وه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر نازناوی خولی نایابی عێراقی برده‌وه و ماوه‌ی 4 وه‌رز له ڕیزی به‌رگزه‌رده‌كانی پایته‌خت یاریی كردووه، دواتر له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2015 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆ خولی سعوودییه گواسترایه‌وه له كۆی 17 یاری 4 گۆڵی بۆ یانه سعوودییه‌كه تۆمار كرد و دواتر بۆ ماوه‌یه‌ك روویكرده خولی میسری و پاشان له رێگه‌ی یانه‌ی جه‌وییه گه‌ڕایه‌وه خولی نایابی عێراق.