هێزە سەربازییەکانی چین ده‌گه‌نه رووسیا و پەکین ئامانجەکە رووندەکاتەوە
K24 – هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، بۆ به‌شداریكردن له مه‌شقپێكردنی سه‌ربازانی رووسیا، هێزە سەربازییەکانی چین ده‌گه‌نه ئه‌م وڵاته، پێشتریش مۆسكۆ ئه‌مه‌ی راگه‌یاندبوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، سوپای چین مه‌شق به سه‌ربازانی رووسیا، هیندستان، مه‌نگۆلیا، تاجیكستان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به رێككه‌وتنی درێژخایه‌ن، چین مه‌شقی سه‌ربازی هاوبه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت و هیچ په‌یوه‌ندیشی به دۆخی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیدا نییه.
مانگی رابردوو مۆسكۆ بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سه‌ربازی درێژخایه‌ن، رووسیا پلانی ئه‌نجامدانی مه‌شقی سه‌ربازی بۆ سوپاكه‌ی له (30ـی ئاب تاكو 5ـی سێپتێمبه‌ر)ـدا ئاماده‌كردووه، پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له‌ساڵی 2018ـدا مه‌شقی سه‌ربازی به سوپای رووسیادا كردووه.
چین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئامانج له‌م هه‌نگاوه، قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سوپاكانی جیهان، هه‌روه‌ها بۆ رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و رووسیا له‌سه‌رده‌مانی شی جین بینگ، سه‌رۆكی چین و ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، په‌ره‌ی سه‌ندووه.
واشنتن پێشتریش رایگه‌یاندبوو، چین پێشێلكاری له‌باره‌ی سزاكانی رووسیای ئه‌نجامنه‌داوه، هیچ جۆره چه‌كێكی به‌م وڵاته نه‌داوه.