نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە نەجەف سوپاسی کوردستان24 دەکات

"کوردستان24 خاوەن میدیایەکی راستگۆیە و خاوەن دەنگی ئازادە"
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در

K24 – هه‌ولێر:

نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە نەجەف سوپاسی کوردستان24 دەکات لەپای رووماڵی راستگۆیانەی خۆپیشاندانەکان و رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق.

لە سوپاسنامەکەی نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر هاتووە، "گواستنەوە و پیشاندانی راستییەکانی خۆپیشاندان ئاماژەی ئەوەیە، ئەوان خاوەن دەنگی ئازادن و میدیایەکی راستگۆن کە، ئامانجیان بڵاوکردنەوەی هۆشیاری نەتوەیی و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەی عێراقیدا".

نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە سوپاسنامەکەیدا کە لەژێر ناونیشانی (ساڵی گۆڕانکاری) ئاراستەی کوردستان24 کردووە، سوپاسی بەشداریکردنی دامەزراوەی کوردستان24 دەکات لەپای بەشداریکردنیان لە پرۆژەی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاشکۆیی.

دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه‌ و راگه‌یاندن، نێوەندێكی میدیاییە. بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات.

کوردستان24، زانیاریی راست و درووست بۆ وەرگرانی لە كوردستان و ناوچەكە و تەواوی جیهان لە رێگەی تۆڕێکی میدیایی رێکخراو: رادیۆ، تەلەڤزیۆن، ویبسایت بە زمانەكانی (كوردی- ھەردوو شێوەزاری "کرمانجی، سۆرانی" و ئینگلیزی، عەرەبی، توركی و فارسی) دەگوازێتەوە.

دامەزراوەی كوردستان24 ھیچ بەربەستێکی دانەناوە لە بەردەم پرۆسەی گەڕان بە دوای زانیاریدا. بەو مانایەی کوردستان بەشێکە لە جیھانێکی فراوانتر و ئەمەش لە کارەکانیدا رەنگیداوەتەوە.

ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌
ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌
5643