مامۆستایانی ئایینی ٣٨٩٠ واژووی ناڕه‌زایی ده‌ده‌نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی ٣٨٩٠ واژووی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ده‌نگۆی گۆڕینی یاخود لادانی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له پرۆگرامی خوێندن ده‌ده‌نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شاندێك له مامۆستایانی ئایینی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردووه به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی یاداشتێك به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه واژووى (٣٨٩٠) مامۆستاى زانكۆ و مامۆستای وانه‌ى زمانی عه‌ره‌بی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمى كوردستان و مامۆستایانی ئاینی له‌خۆده‌گرێت، تێیدا داوایان كردووه پێگه‌ی ئایینی ئیسلام و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا وەك پێشووتر بمێنێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى نه‌كرێت.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه: "پەرلەمانی کوردستان رێز لە بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەگرێت چونکە ئایینی زۆرینەی خەڵکە".
هه‌روه‌ها دڵنیای کردوونه‌ته‌وە کە لێژنەکانی پەرلەمان پەرۆشن بۆ ئەو بابەتە، راپۆرتی لێژنەی پەروەردە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێك دادەڕێژرێت کە جێگەی رەزامەندی خەڵکی کوردستان بێت، چونکە لە بنەڕەتدا خواستێك يان نیەتێکی پێچەوانەی ئەمە لای هیچ لایەك بەدینەکراوە.