لوبنان.. ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه سوتێندرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی له‌بارنه‌بردنی كۆرپه‌كه‌ی، پیاوێك له باكووری لوبنان ژنه‌كه‌ی ده‌سووتێنێت و دوای 11 رۆژ له ئازاری سووتان، ئه‌مڕۆ گیانیله‌ده‌ستدا.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوره بڵاویكرده‌وه، هه‌نا خدر، ئه‌و ژنه لوبنانییه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه داوایلێده‌كرێت كۆرپه‌كه‌ی له‌بار ببات و ناوبراو ره‌تیكرده‌وه، ئاگر له‌جه‌سته‌ی به‌رده‌دات، دوای 11 رۆژ له ئازاری سووتان، ئه‌مڕۆ له‌نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌نا خدر له‌دوای خۆیدا دوو منداڵ و دایك و باوكێكی خه‌مگینی جێهێشت، به‌ر له 5 ساڵ له‌گه‌ڵ گه‌نجێك به‌ناوی عوسمان عه‌كاری، ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوره روونیكرده‌وه، باوك و دایكی هه‌نا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون كچه‌كه‌یان چاكبێته‌وه، دواجار به‌رگه‌ی ئازاری سووتانی نه‌گرت و ئه‌مڕۆ به دووگیانییه‌وه رۆحی سپارد.
خالید مامی هه‌نایه و به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی گوت: "هەنا بە شێوەیەکی دڕندانە لە به‌رده‌م خەسووی لێیدرا، کەچی به‌رگری لێنه‌كرد، دواتر مێرده‌كه‌ی داوایلێکرد بچێته ژوورێك، له‌وێ ئاگری له‌جه‌سته‌ی به‌ردا و دوای 11 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا".
بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌مشێوه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ناوچه‌ی (وادي خالد) له باكووری لوبنان، داوای توندترین سزایان بۆ هاوسه‌ری هه‌نا كرد، مامیشی داوای له سێداره‌دانی بكوژ ده‌كات.