وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ناچار ده‌كات پاكێجی خێزانی كارا بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
له نووسراوێكدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت و مۆبایل ناچار ده‌كات به دروستكردنی"پاکێجی خێزانی" و تێیدا سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵپه‌ڕ و ئه‌پڵیكه‌شن و پێگانه‌ی كاری سێكسی و قوماركردن و رێكلامی خواردنه‌وه كحولییه‌كان و كڕین و فرۆشتنی چەک بڵاوده‌كه‌نه‌وه، فلته‌ر و بلۆك بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی گواستنەوە و گەیاندن ماوه‌ی مانگێك ده‌داته كۆمپانیاكان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره و له‌باره‌ی نرخ و خێرایی ئینته‌رنێتی پاكێجی خێزانیش پێیان راده‌گه‌یه‌نێت، " لە رووی نرخەوە ئه‌م پاكێجه ده‌بێت گونجاوتر بێت یاخود هەمان نرخی ئێستا بێت، هەروەها پێویستە خێرایی ئینتەرنێت لەو پاکێجە خێراتر بێت لەوەی کە ئێستا هەیه".
له نووسراوه‌كه‌ی ئاماژه به 10 خاڵ كراوه، كه پێویسته له پاكێجی خێزانی سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت و مۆبایلدا فلته‌ر و بلۆك بكرێن، له‌وانه‌ش هه‌موو ئه‌و پێگانه‌ی هانی تێکدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێکەوەژیان ده‌ده‌ن، له رێگه‌ی بڵاوکردنەوەی رق و تووندوتیژیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و سووکایەتی كردن بە ئایین، پێغەمبەران، کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان و گشت ئایین و ئایین‌زاکانی کوردستان و هاندانی تووندوتیژیی خێزانی، به‌تایبه‌تی لەگەڵ ئافرەتان و منداڵان.
هه‌روه‌ها له پاكێچی خێزانی‌دا هه‌موو پێگه سێکسییەکان و فرۆشتن و کڕینی چەک و هه‌موو جۆره‌كانی قومار و دراوی ئەلیکترۆنی و هاندان و رێکلام بۆ جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان و ماددە هۆشبەرەکان و تووندوتیژی دژ به ئاژەڵان، پێویسته قه‌ده‌غه بكرێن.