واشنتن: لە عێراق لایەنگری له هیچ لایەنێک ناکەین
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا له رێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ئاشكرایكرد، لە عێراقدا لایەنگری هیچ لایەنێک ناکەین.
نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی دۆخی ئاڵۆزی عێراق رایگەیاند، لە عێراق لایەنگری له هیچ لایەنێکی سیاسیی ناکەین، بەڵام مامەڵە لەگەڵ هەر حکومەتێک دەکەین، کە سەروەریی عێراق بپارێزێت و بۆ بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراقیش بە پەرۆش بێت.
ئه‌مڕۆش سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان، به بێ به‌شداری نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له بینای حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی مسته‌فا كازمی، ئاماژه‌ی پێكرابوو، دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بوو بۆ دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له عێراقدا.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جێنین پلاسخارت، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەمەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی (شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
مسته‌فا كازمی داوای له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن.
دواتر محەمەد حه‌لبووسی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگەیاند.
رۆژی (6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه.
هه‌ینی رابردووش له‌سه‌ر داوای لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در، خۆپیشاندان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، جیا له‌وه‌ش هێزی مه‌ده‌نی و دیموكراتی له عێراق، خۆپیشاندانی له دژی سیاسه‌تی پشكپشكێنه و میلیشیاكان، سازكرد.