ناوچه‌ی تیگرای باكووری ئه‌سیوپیا دووچاری كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زه‌نگی مه‌ترسی له خراپی دۆخی مرۆیی له ناوچه‌ی تیگرای له ئه‌سیوپیا لێدا به‌هۆی به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حكومه‌ت و گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسوس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی دژ به شه‌ش ملیۆن هاووڵاتی له‌و ناوچه‌یه‌ی باكووری ئه‌سیوپیا رووده‌دات، گه‌یشتووه‌ته قۆناغێك وه‌سف ناكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی روونیشیكردووه‌ته‌وه، چه‌ندین په‌تای مه‌ترسیداری وه‌كو مه‌لاریا و كۆلێرا و نه‌خۆشیتر، له‌ناو دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه بڵاوبووه‌ته‌وه، له كاتێكدا به‌ده‌ست كه‌می خۆراك و ده‌رمان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ناڵێنن، ته‌نانه‌ت هیچ جۆره ئامرازێكی په‌یوه‌ندییش له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونی نییه.
ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئه‌سیوپیا و گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له ناوچه‌ی تیگرای باكووری ئه‌و وڵاته، له نۆڤێمبه‌ری 2020، ده‌ستی پێكرد و تاوه‌كو مانگی ئاداری رابردوو به‌رده‌وامبوو، كاتێك به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئاگربه‌ستی كاتی له‌نێوان هه‌ردوولا راگه‌یه‌ندرا، بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به دانیشتوانی تیگرای.
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه، كه هاوكارییه‌كان به‌شێوه‌ی پێویست نه‌گه‌یشتووه به لێقه‌وماوان و دۆخی ژیانیان تادێت خراپتر ده‌بێت.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری داوه، له‌زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی مرۆیی له‌ناوچه‌ی تیگرای باكووری ئه‌سیوپیا به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه و، به گه‌ورترین كاره‌ساتی مرۆیی ئێستای جیهانی وه‌سف ده‌كات.