چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تەنها لە رێگەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەبێت
K24 – هەولێر
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تەنیا لە رێگەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەبێت.
تركی عه‌تبی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، كۆبوونه‌وه‌ی كازمی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان ده‌ریخست کە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها به‌رێگه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت.
عه‌تبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بانگهێشته‌كه‌ی مسته‌فا كازمیان قبوڵكرد و به‌شداربوون له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی وڵات.
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، رێگه‌ی گفتوگۆ سه‌ره‌تایه‌كی دروسته بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هاوكات هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا ده‌توانرێت بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
دوێنێ 17/8/2022، کۆبوونەوەی لایەنەکانی عێراق بۆ دیالۆگی نیشتمانی لەسەر داوای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی رەوتی سەدر بەڕێوەچوو، دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە.