ژنێکی خەڵکی فەلوجە منداڵه‌کەی لە هاوینەھەواری ئەحمەدئاوا فڕێدەدات
K24 - هەڵەبجە
ژنێکی خەڵکی شاری فه‌لوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، منداڵه یه‌ك ساڵانه‌كەی له هاوینه‌هاواری ئه‌حمه‌دئاوا فڕێده‌دات و، به‌وهۆیه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، منداڵەکەش رادەستی باوکی دەکرێتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ـی ئابی 2022، بارزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە رایگەیاند: "ژنێكی دانیشتووی شاری فه‌لوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، به‌هاوكاری پیاوێك منداڵه یه‌ك ساڵانه‌كه‌ی له هاوینه‌هاواری ئه‌حمه‌دئاوا فرێده‌دات". پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی، "ئێستا دایكی منداڵەكە و ئەو پیاوەی لە گەڵی بووە، بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و منداڵەکەش رادەستی باوکی کراوتەوە".
گوتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "تۆمەتبارەكە ھاوڕێی دایكی منداڵەكە بووە و یەكتریان ناسیووە، ئەو كارەیان كردووە و ھیچ ناسیاویەتییەك لەنێوان خێزانی هەردوو تۆمەتبارەکە نەبووە، تەنیا ئەوەیە گوایە كێشەی خێزانیان ھەبووە بۆیە ژنەكە ماڵەكەی جێھێشتووە".