ئوردن بە فەرمی دانینا بە 9 نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستان

نەخۆشخانەکان پێنجیان لە سلێمانی و سێ لە دهۆک و دوو لە هەولێرن
ئاڵای کوردستان و ئوردن
ئاڵای کوردستان و ئوردن

K24 - سلێمانی:

ئوردن بە فەرمی دانینا بە 9 نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستان بۆ پڕۆگرامی مەشقی پزیشکی.

سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردن لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئیمزای د. محەمەد مووسا ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنەکەی لەسەرە ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دانپێدانان بە 9 نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەخۆشخانەکان چواریان دەکەونە شاری سلێمانی و  سێ نەخۆشخانەیان دەکەونە پارێزگای دهۆک و دوو نەخۆشخانەشیان لە هەولێرن.

دانپێدانانی ژمارەیەک نەخۆشخانە لەلایەن ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنەوە دەبێتە هۆی هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان و هەروەها خوێندکارانی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی بۆردی ئوردن بکەن.

گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، دانپێدانانە فەرمییەکە لەوەڵامی نووسراوێكی ئەنجوومەنی كوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشكیەكان بووە سەبارەت بە بەدەستهێنانی دانپیادانانی ئەنجوومەنی پزیشكی ئوردنی بۆ ژمارەیەك نەخۆشخانە و پرۆگرامی مەشق لە هەرێمی كوردستان.