نرخی جه‌مال گه‌یشته 100 ملیۆن یۆرۆ
جەمال موسایالا ناوه‌راستكار و هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بایرن میونشن لە ترانسفێر مارکێت نرخی بۆ سەد ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە.
ماتیاس سیدل سەرۆکی پێگەی ترانسفێر مارکێت رایگەیاند جەمال موسایالا بە خێرایی گەشەی کردووە، بۆیە نرخی لە ترانسفێر مارکێت بۆ سەد ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی بایرن میونشن دەڵێن: مۆسیالا نایابە بە 150 ملیۆن یۆرۆش دەستبەرداری نابین.
جەمال موسایالای 19 ساڵان لە دوو گەڕی رابردووی لە بۆندزلیگا 3 گۆڵی تۆمار کردووەو لەگەڵ بایرن میونشن تا دێت ئاستی زیاتر دەدرەوشێتەوە.
جه‌مال موسایالا به ره‌سه‌ن ئه‌ڵمانییه و له شاری شتوتگارت له دایكبووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی لێهانێرزی پله‌ی سێی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، به‌ڵام ته‌مه‌نی 8 ساڵ بوو كاتێك روویكرده یانه‌ی ساوسامتنی ئینگلیزی، له‌و یانه‌یه ته‌نیا 2 ساڵ مایه‌وه و روویكرده تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی چێڵسی، دواتر بایرن میونشن له 2019ئه‌و یاریزانه‌ی له به‌رامبه‌ر ته‌نیا 200 هه‌زار یۆرۆ گواسته‌وه و له‌گه‌ڵ تیپی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵانی بایرن میونشن ده‌ستی به یاریكردن كرد، بۆ یه‌كه‌مجار له 2020 له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بایرن میونشن سه‌رخرا و ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد و ئێستا نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان 100 ملیۆن یۆرۆی تێپه‌ڕاندووه.