لوتكه‌ی نێوان زێلینسكی، ئه‌ردۆغان و گۆتێرێش كۆتاییهات
K24- هه‌ولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكکۆماری تورکیا، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوە.
لووتکە سێ قۆڵییەکە له کۆشکی پۆتۆچکی به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، كۆبوونه‌وه‌كه 40 خوله‌كی خایاند.
شاندی توركیا پێكهاتبوون له مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه، هاكان فیدان سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری و ئیبراهیم قاڵن گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له‌مباره‌یه‌وه ڤۆڵۆدیمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیای بۆ وڵاته‌كه‌ی، به گرنگ زانی.