شاندێكی باڵای به‌رگری عێراق له رووسیایه
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی ده‌یه‌مینی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی رووسیای كرد و سه‌ردانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌كات.
له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، جومعه عناد سه‌عدون، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ، پێشوازیكرد له ئه‌لیكسه‌نده‌ر فۆمین، جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ، له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكیان كردووه، كه جێی گرنگیدپێدانی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا بووه.
له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ده‌یه‌مینی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زیری به‌رگری عێراق، بانگهێشتكراوه بۆ به‌شداریكردن له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی ته‌كنیكی سه‌ربازی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، بۆ سوودوه‌رگرتن له نوێترین ته‌كنیكه‌كانی پیشه‌سازی سه‌ربازی له رووسیا، وه‌زیری به‌رگری عێراق و شاندی یاوه‌ری، چه‌ندین كارگه‌ی دروستكردنی چه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی كردووه، هه‌روه‌ها كارگه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌ی سیخۆ57 و سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێس400 به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
له كۆتایی مانگی ته‌مموزی رابردوو، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نزیك بووه‌ته‌وه له راداری TBS 77ی ئه‌مه‌ریكی، كه توانای ئاشكراكردنی دوورمه‌ودای هه‌یه، دوای ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك بۆ دانانی سیسته‌مێكی نوێی چاودێری ئاسمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تالسی فه‌ڕه‌نسی، بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ئاسمانی عێراق له چوارچێوه به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی عێراق.