گۆتێرێش و ئه‌ردۆغان جه‌ختیان له رێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی گه‌نم بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كرده‌وه

K24- هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی توركیا و ئۆكرانیا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له شاری لڤیڤی ئۆكرانی، ئاماده‌ییان نیشاندا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئۆكرانیا.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنفرانسێكی هاوبه‌شی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، داوای له ئۆكرانیا و رووسیا كرد، له رێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی گه‌نم بۆ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامبن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نرخی دانه‌وێڵه له‌جیهاندا به‌ره‌و جێگیربوون ده‌چێت، له‌مانگی رابردوو 25 كه‌شتی دانه‌وێڵه له‌به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا هه‌نارده كراون.
ده‌شڵێت: "پێویسته چه‌ك و سه‌ربازه‌كان له وێستگه‌ی زاپۆریژیا دووربخرێنه‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ نێوه‌ندگیری له نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، له پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی و كۆتاییهێنان به جه‌نگ له نێوان هه‌ردوولا.
سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاند، توركیا 325 هه‌زار ئاواره‌ی ئۆكرانی له‌خۆگرتووه، كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه روویان له توركیا كردووه، پشیتوانی ته‌واوی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه زیانیان پێكه‌وتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، ئه‌ردۆغان دووپاتیكرده‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سێقۆڵیدا جه‌ختیان له پاراستنی یه‌كێتی خاكی ئۆكرانیا كردووه‌ته‌وه و راشیگه‌یاند، هیوادارین گرژی و ئاڵۆزییه‌كان به زووترین كات كۆتاییان پێبێت و نامانه‌وێت جارێكیدیكه رووداوی چێرنۆبڵ دووباره‌بێته‌وه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوە.
لووتکە سێ قۆڵییەکە له کۆشکی پۆتۆچکی به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، كۆبوونه‌وه‌كه 40 خوله‌كی خایاند.