ئاماده‌كاری بۆ دیداری بایدن و پوتن ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئیندۆنیزیا له مۆسكۆ، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، له میانه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، رێكبخات.
خۆسیه تاڤاریس، باڵیۆزی ئیندۆنیزیا له مۆسكۆ، به ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی راگه‌یاند، كه‌شوهه‌وا له‌باره، بۆ ئه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، كه بڕیاره له تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری داهاتوو، له دوورگه‌ی بالی له ئیندۆنیزیا، به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆكۆ ویدودو، سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا، رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه به‌شداری له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، له دوورگه‌ی بالی بكات.
سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا به ئاژانسی بلومبێرگی گوت: "پوتن پێی راگه‌یاندم كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست ده‌كات".
گوتیشی: "شی جین بینگ سه‌رۆكی چینیش، به‌شداری لوتكه‌كه ده‌كات".
كۆمه‌ڵه‌ی بیست كۆڕبه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تییه له 19 وڵات پێكهاتوون، له‌ساڵی 1999 له‌پێناو سه‌قامگیری دارایی له جیهان دامه‌زرا، جیا له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و دارایی ئه‌م وڵاتانه، سه‌رۆكه‌كانیش بۆ پرسه هه‌ستیاره‌كان كۆ ده‌بنه‌وه.