سێ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سێ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وت و گازی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد.
له نامه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس، مایکل واڵتز، دینا تیتۆس و دۆگ لامبۆرن، رایانگه‌یاندووه، به گوێره‌ی مادده‌كانی 111 و 112ی ده‌ستووری عێراق ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته هه‌رێمه‌كان كه وه‌به‌رهێنان له سامانی سرووشتی خۆیان بكه‌ن، كه له ده‌ستووردا به سامانی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ناسێندراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژێر رۆشنایی به‌نده‌كانی 111 و 112ی ده‌ستووری عێراقدا، ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌كه‌ی كردووه و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكاییش به‌شدارن له پرۆسه‌كه‌دا.
هه‌رسێ ئه‌ندامی كۆنگرێس جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، هه‌رێمی كوردستان به گه‌شه‌پێدانی له سه‌دا پازده‌ی كێڵگه‌كانی گه‌یشتووه‌ته ئاستی چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان سێسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كه‌ن.
روونیشیانكردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌می گازی سرووشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دابینكردنی گازی سرووشتی بۆ عێراق و له رێی توركیاشه‌وه هه‌نارده بكرێت بۆ باشووری ئه‌وروپا و هێنده په‌ك له‌سه‌ر گازی ئێران و رووسیا نه‌كه‌وێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا، ئه‌ندامه‌كانی كۆنگرێس سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه، به هۆی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له دژی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكایی و دوو كۆمپانیای ئه‌وروپایی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام له باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا رووسیی و چینییه‌كان هیچ بڕیارێكی نه‌داوه.
له كۆتایی نامه‌كه‌یاندا، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس داوایان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه، به‌غدا و هه‌ولێر پابه‌ند بكه‌ن به رێككه‌وتنه‌وه و پارێزگاری له مافی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری وزه‌ی خۆیدا.