ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری: په‌لاماره‌كانی توركیا په‌ره‌یان سه‌ندووه
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئاراسته‌ی رایگشتیی كردووه، رایگه‌یاندووه، مه‌ترسی "ده‌ستدرێژیكاری توركیا رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت".
له سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "دوای دیداره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، راده‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان زیاتر بوون. به‌و هۆیه‌وه زۆرێك له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و منداڵان بوونه‌ته قوربانی ئه‌و په‌لامارانه. هه‌روه‌ها سه‌ركرده و شهڕڤانانێك كه شانبه‌شانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش شه‌ڕیان كرد، بوونه‌ته قوربانی په‌لاماره‌كان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌مڕۆ ده‌ستدرێژی پیلان بۆ دانراو دژی گه‌له‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مان، سه‌ری كێشاوه بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌ك، كه ده‌وڵه‌تی توركیا گرتوویه‌تییه به‌ر و تێیدا رێگه‌ی نێوان ته‌ل ته‌مر و حه‌سه‌كه، به تایبه‌تی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كچانی بۆردومان كردووه، كه ئه‌و قوتابخانه‌یه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له گوندی شموكه كراوه‌ته‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ناوه‌نده فێرخوازییه ته‌نیا 2 كیلۆمه‌تر له باره‌گای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه‌وه دووره.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا چوار منداڵ شه‌هید بوون و 11 كه‌سی دیكه، كه سه‌رجه‌میان كچن بریندار بوون.
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و "ده‌ستدرێژییه تێپه‌ڕاندنی هه‌موو به‌ها و پێوه‌رێكی ئه‌خلاقی و یاسایییه و به‌شێكه له تاوانه‌كانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی پیلان بۆدانراو له دژی گه‌له‌كه‌مان و نموونه‌ی ترۆپكی تیرۆری پیلانبۆدانراو و روویه‌كی دیكه‌ی داعش و هاوشێوهكانییهتی".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاندووه، "ئێمه له كاتێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه ده‌كه‌ین، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژییه و هاوشێوه‌كانی دژی ناوچه و گوند و منداڵانمان بێ لێپرسینه‌وه تێناپه‌ڕن، داواش له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌ڵوێستی خۆیان به روونی له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه بخه‌نه‌ڕوو.