سێ هاووڵاتیی ئاکرێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر:
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان ناحیەی پیرانشار و نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاووڵاتیی دانیشتووی گوندێکی سنووری ئاکرێ گیانیان لەدەستدا.
محهممهد ستار هەرکی، دانیشتووی گوندی کێلەبی لە سنووری قهزای ئاکرێ بە کوردستان24ـی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر 7:20 خولەک لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان ناحیەی پیرانشار و نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاووڵاتیی گوندی (کێلەبی) بەناوەکانی مەقسوود روستەم، عەلی حەمدی و فەخری زێروو گیانیان لەدەستدا".
ناوبراو زیاتر گوتی، "ئێمە ئاگاداری رووداوەکە نەبووین، کەسوکارەکانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێیان گوتین ئەو سێ هاووڵاتییە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونە، بەڵام مەترسن، "تەندروستییان جێگیرە". دواتر بۆمان دەرکەوت گیانیان لەدەستداوە".