نرخی گاز لە ئەوروپا بەرزبوویەوە

گازی رووسیا
گازی رووسیا

K24 - هەولێر:

بڕیاری راگرتنی هەناردەی گازی رووسیا بۆ ئەوروپا بۆ ماوەی سێ رۆژ، بووەهۆی گرانبوونی نرخی گاز لە وڵاتانی ئەو کیشوەرەوە.

کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی رایگەیاند، بە مەبەستی چاککردنەوەی بۆری نۆرد ستریم وەن هەناردەی گازی رووسیا بۆ ئەوروپا لە 31ی ئاب تاکو 2ی ئەیلول رادەگیرێت.

بەم هۆیەشەوە نرخی بازرگانی گاز لە هۆڵەندا بۆ ٢٥٨ دۆلار بەرزبوویەوە.

رووسیا بە پاساوی بوونی گرفتی تەکنیکی لە بۆری گازی نۆرد ستریم وەن، هەناردەی گازی بۆ ئەوروپا کەمکردەوە، نرخی گازیش لە تەواوی ئەوروپا بەرزبووەتەوە و زستانێکی سەختیان بەبێ گازی رووسیا لەپێشە.

پڕۆژه‌ی نۆرد ستریم 2
پڕۆژه‌ی نۆرد ستریم 2