پۆلیسی راپەڕین: دوو برا بە چەقۆ برایەکی دیکەیان بریندار دەکەن

پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت
پۆلیسی راپەڕین
پۆلیسی راپەڕین

K24 - هەولێر:

پۆلیسی راپەڕین بەدوای دوو تۆمەتباردا دەگەڕێ کە بران و برایەکی دیکەیان بەر چەقۆ داوە و تەندروستی ناجێگیرە.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەرین ئاماژە بەوە دەکات، بریندارەکە پیشەی کاسبە و تەمەنی 46 ساڵە، بریندارەکە ئێوارەی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و شوێنەواری چەند چەقۆیەک بە جەستەیەوە هەبووە.

بە گوتەی بریندارەکە، دوو برای دیکەی ئەو بەچەقۆ لێیانداوە و بەو هۆیەشەوە بە سەختی برینداربووە.

تەندروستی راپەرین سەبارەت بە دۆخی تەندروستی بریندارەکە ئاشکرایکرد، کاریگەری چەقۆیەکان زۆرن و بەوھۆیەوە بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

دوو تۆمەتبارەکە دوای بریندارکردنی براکەیان هەڵاتوون و پۆلیس بە فەرمانی دادوەر بەدوای دەستگیرکردنیانەوەیە.